بۆ ڕای گشتی

ماڵه‌وه1396/12/23

بۆ ڕای گشتی

    وهك دەزانرێت لە ئێستادا خۆڕاگریهكی مێژویی لە عەفرین بەڕێوە دەچێت.  لە  دژی فاشیزم و داگیركهری دەوڵەتی تورك، گهلی عەفرین و شهرڤانە قههرهمانهكانبێ وێنە خۆڕاگری دەکەن. ههمو كوردستان,خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و تهواوی جیهان شاهیدی خۆڕاگریەك دەکەن کە وهك خۆڕاگری سهردهم بەناو دەكرێ‌. دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ئەردۆغان و چهتەکانیگرێدراوی نزیكی دوو مانگههێرشێكیزۆر هۆڤانهلە سهر گهلی کورد لە عەفرین، لە سهر سڤیلان،منداڵان، ژن و پیرەکان بەڕێوە دەبات‌. لەگەڵ بێ ههڵوێستی هێزە ناودهوڵهتیەکان، بە پشتگری هێزی ئەمپەریاڵ،دەوڵەتی تورك بەردەوامهێرشەکانی خۆی زۆرتر دەکات‌. لە هێرشی عەفریندا بە گشتی گهلی كورد دەکرێتە ئارمانج. فاشیزمی دەوڵەتی تورك سوێندی پاکتاوکردنی ههموو كوردێکی خواردووە و هێرشی هەموو شوێنێک دەکات کە كوردی لێ بێت. عەفرین ئەمرۆ سهمبۆلی رۆحی یهكێتی نهتهویه، سهمبۆلی خۆڕاگری گهلانه، سهمبۆلی ژیانی دیمۆكراتیك و ئازادە بۆ ههموو جیهان. ئەوانەی كە لەم خۆڕاگریە بێوێنەیە‌‌ پێشهنگی دەکەن ژن و جەوانن. جەوانانی كوردستان بە ڕۆحی شەهیدانی وەک ئارین، ئاڤێستا و یلان دارا لە سهنگهرەکانن و لە دژی هێزی دووهەمی ناتۆ داستانی قارهمانێتی دەنووسنەوە. لە ههر پارچەیەکی كوردستان، بە تایبهتی رۆژهلاتی كوردستانیش گهلێك جەوان بەشداری ئەو خۆڕاگریە بوون و هێشتاش بەردەوامن. بەڵام ئەم قۆناخە بۆ گهلی كورد قۆناخێكیجیاوازە‌. دەوڵەتی تورك لە عەفرین شهڕی ههموو كوردان و كوردستان دەكات‌.‌ بۆخۆیشی دەڵێت‌‌ كە دوای عەفرین دەیەوێ بهرەوشارەکانی دیکەی كوردستان دەچێت، یانی ئەگەر عەفرین سەرنەكهوێئامهد، سلێمانی، كۆبانی، مەهاباد و سنهو هەموو کوردستان دەکەوێتە مەترسیەوە چونکو فاشیزمیدەوڵەتی تورك سنوور و پارچە ناناسێتو بۆیەش كورد لە هەر شوێنێک ببێپێویسته‌‌ بکوژرێت و لەناو ببرێت. بۆیە ئەمڕۆ شهڕ شهڕی سهرخستنی شۆرشی گشتی كوردستانهو بەو هۆیەوە بە تایبهتی ژنانی جەوان، گشتی جەوانانی رۆژهەڵاتی كوردستان پێویستهبهرەو خاكی عەفرین بەڕێکەون و لە ڕیزەکانی تێكۆشانداجێی خۆیانبگرن. ئەمرۆ رۆژی خاوهنداری لە ڕوومهت،وڵات، ههبوونو نهتهوەی کوردە‌. پێویستهههموو جەوانانی كوردستان بە تایبهت جەوانانی رۆژهەڵاتی كوردستان ڕاپەڕن و لە دژی فاشیسمی توركیای داگیركهر تێكۆشان بكەن. ئەگهر عەفرین بنكهوێههموو كوردستان بندەکەوێ، بەڵام ئەگهر عەفرین سهركهوێ ههموو كوردستان سهردەكهوێ و دیمۆكراسی، ئازادی، یهكسانی، دادپەروەری و سۆسیالیزم سهردەکەوێ. عەفرین بە باوهڕ، قارهمانتی و فهداكاری خۆیسهردەكهوێ. ئەمڕۆ عەفرین بۆ ههموو كوردستان تێکۆشان دەکات، بۆ ژنان، بۆ جەوانان و گشتی کۆمەڵگای بندهست خۆڕاگریدەکات‌. بەو هۆیەوە پێویستهپشتگری و بەرزكردنی تێكۆشان زیاتر بێت‌. ههموو جەوانەکانی رۆژهەڵاتی كوردستان چۆن بۆ كۆبانی گیانفدایانهسهفهربهربوون، پێویستهبۆ عەفرینیش بە فهداكاری و رۆحێكی زۆرتر سهفهربهر ببن. لەبهر ئەوەی عەفرین ئێستا ڕەمزی سهركەوتنی شۆڕشی كوردستانه‌. پێویستهههمو جەوانان ئاگری شۆرش گوڕتر بكەن و داگیركهری تێک بدەن. وهكی كەجەرە و یەژەجەرە بانگەوازی بۆ ههمو ژنانی جەوان و جەوانەکانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەکەین كە بە ڕۆحی سهفهربهری ڕووبکەنەعەفرین. ههروهها بە دروشمی ههر شوێنێ عەفرینه و لەهەموو شوێن خۆڕاگریە، پێویسته  مەیدانەکانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئیران ببێتهگۆڕەپانی چالاكی بۆ عەفرین.

                                                             

  كۆردیناسیۆنی كەجەرە(كۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەڵاتی كوردستان) و یەژەجەرە(یهكێتی ژنانی جەوانی رۆژهەڵاتی كوردستان)

23.12.1396