لێدوانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ٨ی ئادار

وەک ژنانی گەنجی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕووحی تێکۆشانی ژنانی بەرخودێری مێژوو کلارا زێتکن، ڕۆزا لوکسەمبۆرگ، لەیلا قاسم، سەکینە جانسز، ٨ی ئادار لە تەواوی ژنانی جیهان کە لەبەرامبەر زیهنیەتی پیاوسالاری لەناو تێکۆشاندان پیرۆز دەکەین. ئێمە وەك ژنان زیهنیەتی پیاوسالاری و هەر جۆرە سیاسەتێکی چەپەڵانەی بەم شێوەیە قبوڵ ناکەین و تا دوا هەنگاو بۆ ئازادی ژن تێکۆشان دەکەین. ئەو زیهنیەتەی کە ژن وەك مرۆڤێك نابینێت و بە کەرەستە پێناسەی دەکات، پڕش و بڵاو دەکەین.

هەروەها ئەو تێگەیشتنەی کە ژن بێ ئیرادە دەکات، لەژێر سایەی پیاو گەورەی دەکات و بە کلتوری دەستدڕێژی (تەجاوز) تەهدیدی دەکات، هیچ کاتێك ئەمانە قبوڵ ناکەین و لە هەموو گۆڕەپانێکاندا تێکۆشانمان بەرز دەکەین. ئێمە بڕوامان بە هێزی ژن هەیە، ژن دوژمنی هەرە گەورەی سیستەمی . هەروەك دەزانرێت دەوڵەتی ئێران بە زیهنیەتی ئایینپەرەستی، دەیەوێت مێشك و بیری ژنانی جەوان، وەڵاتپارێزی، شۆڕشگێڕی و ئازادیخوازی داگیربکەن، دەیەوێت کە ئەوان لە ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیان دوور بکەونەوە. ئەوان خوازیاری ئەوەن کە ژن تەنیا خۆی بە موڵکی پیاوێك بزانێت و لەبەرامبەر پیاو سەردانەوێنێت بەڵام ژنانی بەرخودێر هەرگیز سەریان دانانەوێنن.

لەهەمان کاتدا ژنانی جەوان و بەتایبەت ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پارادیگمای کە ڕێبەر ئاپۆ پێشیخستووە خۆیان بەڕێخستن دەکەن. سەڕەاڕای ئەوەش بۆ ژیانێکی ئەخلاقی و سیاسی تێکۆشانی خۆمان لەگەڵ هەموو ژنانی ئازادیخواز بەردەوام دەکەین. ژنانی جەوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنداریەتی لە میراتی ساریا، شیرین ئەلەم هولی، ئاخین، سەرهەڵدان و زیلانەکان دەکەن. بە بەردەوامکردنی ئەو ڕێگایەی کە ئەوان بونیادیان ناوە، لە بەرزڕاگرتنی تێکۆشانی ئەواندا جێگە دەگرین. لەسەر ئەو بنەمایانە و نرخەکانی بەناوی شەهید دەرسیم تۆڵهەڵدان ئێمە هەڵمەتێکی نوێمان دەستپێکردووە. وەك یەکێتی ژنانی جەوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بانگەوازی ئێمە بۆ ژنانی جەوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەوەیە کە تێکۆشانی خۆیان لەبەرامبەر دوژمنی داگیرکەر بەرز کەنەوە.

بۆ پاراستنی نرخەکانی ئازادی بە تایبەت ئازادی ژن، بانگەوازی لە هەموو ژنانی جەوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە خاوەنداریەتی لە ناسنامەی خۆیان بکەن و بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببن و بە ڕووحی ژنانی جوان لە شاخەکانی کوردستاندا ئازادی مسۆگەر بکەن. گەرەک ئێمە نموونەیەکی پڕشنگدار و پێشەنگ بۆ سەرجەم ژنانی ناو کۆمەڵگا بین. هەر بۆیە بە کین و نەفرەتێک کە لە زهنیاتی داگیکەری هەمانە بەرەو ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هەنگاو دەنێین.

کۆردیناسیونی یەکێتی ژنانی گەنجی رۆژهەڵاتی کوردستان

٧ی ئاداری ٢٠١٧