زۆر کەس لە سەر زمان و زمان ناسی لە ئاستی جیهان و هەرێم کاریان کردووە وەک نوام چامسکی کە بۆ خۆی کەسایەتێکی ئانارشیست و لە نەتەوەی یه‌هوودیە و یا موحەمەد عەلی حەق شناس، هەموویان تێڕوانینی سەرنج راکێشیان هەیە.

ئاندۆک ئازاد

زۆر کەس لە سەر زمان و زمان ناسی لە ئاستی جیهان و هەرێم کاریان کردووە وەک نوام چامسکی کە بۆ خۆی کەسایەتێکی ئانارشیست و لە نەتەوەی یه‌هوودیە و یا  موحەمەد عەلی حەق شناس، هەموویان تێڕوانینی سەرنج راکێشیان هەیە. مامۆستا هەژار دەڵی :"ناسنامەی هەر گەل و نەتەوەیەک زمانەکەیەتی و بەس." ئەم تێروانینە راستە بەڵام تێرکەر نییە. ته‌نیا باسکردن، رێزلێنان و خزمەت کردن بە زمانی دایکی یا خود زمان زگماکی، لە رۆژی ٢١ی شوبات تێرکەر نییە. نامۆبوون و دووربوون لە زمانی دایکی، نامۆبوون و دووربوون لەحەقیقەت و ئازادییە. به‌ڵام لە راستیدا زمان چییە؟ ناسنامە چییە؟ نەتەوە چییە؟ واتای تاک لە ناو کومەڵگا چییە؟

زمان هزری مێژووی گەلێکە و گەلێ بێ مێژوو هەبوونی نییە. وەک سەروک ئاپۆ دەڵێ :"زمان نرخ، هەست، هزر و ناسنامەی کومەڵگایە و تێکەڵی قووڵی لەگەڵ کولتوور هەیە، ئاستی پێشكەوتنی زمانی هەر گەلێک ئاستی پێشكەوتنی ژیانی ئەو گەلەیە و پێچەوانەی ئەویش دەبێت". لە قووڵایی مێژوو تا ئێستا، ژیانی هەر گەلێک لە رێ تێکۆشانی، هۆکاری لەناو چوون و یا خۆد زیندووبوونی ئەو گەلە یا کومەڵگایە بووە. زمانی دایکیش بە همان شێوە گرێداوی تێکۆشانە بۆ بەردەوامی بە بوونی، زمان بوونی تاک و کۆمەڵگایەکە. تاکێکی بێ زمان وەک مرۆڤێکی بێ هەست و رۆحە. زمان ئاوێنەی زیهنی مرۆڤە. تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ژیانێکی ئازاد، تەنانەت مان و نەمان  لە زمانی ئەم گەل ژێردەستەیە. لەکۆمەڵگادا هەر شتێک خاوەن ناو و نیشانێکە و هەر ناوێک بە زمانی دایکیەوە واتابەخشە‌.

لە ئەمریکا بۆ پاکتاوکردنی پێست سوورەکان، دوای کۆمەڵکۆژکردنیان تواندنەوەو ژێنوساید کردنیان دەستیپێکرد. بۆیە ئه‌مڕۆ زۆربەیان بە زمانی داگیرکەران دەدوێن. لەوڵآتانی ئەفریقیاش هەمان زهنیەت سەروەرە . لە رۆژهەڵاتی ناوین زمانی دەوڵەتە سەردەستەکان کە عەربی، فارسی و تورکی بووە، هەوڵی لەناو بەردنی زمان گەلانیان داوەو بە تەواوەتی سەرنەكەوتوون. زمانی کوردی لە بەرانبەر دەوڵەت نەتەوەکان و سیستەمی كاپیتالسم تا بە ئه‌مڕۆ بەرخۆدانی کردووە. بۆ لە ناو بردنی ئیرادەی گەلی کورد، سەرەتا زمانی دایکی یان لەیادگەی تاکەکان سڕیوەتەوە. لە بواری زمان ناسی بۆ فێر کردنی زمانی دیكە تەمەنی کەم ئەساسە. دەوڵەتی سەردەست بە سەپاندنی زمانی سەردەست بەسەر تاک، ئیرادە، ناسنامە و مێژووی گەلێک دەسڕێتەوە.

رەگ و ریشەی زمانی کوردی بۆ 12هەزار ساڵ پێش زایین لە چاخی ناویین و بۆ چاندی خوداوەندی دایک دەگەڕێتەوە. زمانی کوردی لە چوارچێوەی کولتووری ئاریه‌ن و جۆگرافیایی زاگرۆس و تورۆس سەری هەڵداوە و  تا ئێستا بۆ بەردەوامی بوونی خۆی پێداگری کردووە. تەنانەت زمانی کوردی کۆڵەکە یا خۆد دایکی زمانەکانی ئاریاییە.  یەکەم ماموستای ئێمە دایکمانە و یەکەم زمانێ وا فێری دەبین زمانی دایکیمانە. زمانی دایک گۆزارشت لە گەلێک دەکات لە مێژووی و لە داهاتوودا. بۆیە ناحەزان دژی ئەم زمانەن، خیانەتی تاکێک بە نەتەوەکەی، لە خیانت بە زمان دایکیەوە دەس پێدەکات. تاکێکی بە بێ کۆمەڵگا واتای نییە.

 زمانی کوردی گەنجینەی مروڤایەتیە، زمانی کوردان وەک ژیانی کوردان تراژێدیە. داگیرکەرانی کوردستان نە ته‌نیا خاکی کوردان بەڵکوو لە رێ کولتوور و زمانی، کەسایەتی کوردانیان داگیر کردووە. هه‌میشە داگیرکەران هه‌وڵیان داوە ئەم زمانە مێژووییە پاکتاو و لەناو ببەن. لەم بوارەوە رێبەر ئاپۆ دەڵێ:"هەر ئاژەڵێ ماڤی هەیە بە زمانی خۆی قسە بکات، بەڵام کوردان لە قسە کردن بە زمانی خۆیان بێبەشەن". هاوکات رێبەر ئاپۆ لەبەشێکی تری پارێزنامەکانیدا سەرنج دەخاتە سەر ئەم بابەتە، کە ئەگەر تۆ خۆڕاگر بی یا ئەوگوشن یان برسێت دەهێڵن، ئەگەر تەسلیم ببی، تا پۆستی سەرۆک کۆمار دەرگات بۆ ئاوەڵا دەکەن .

 لە ڕۆژی ئه‌مڕۆ بە  رێبازی جیاواز، بەڵام بە هەمان هزری داگیرکەری توندەوە بەردەوامە. بۆیە دەبێ کوردان بۆ گه‌یشتن بە حەقێقەتی خۆیان تا دوارادە تێبکۆشن. داگیركه‌ران بە رێبازی جودا جودا کار لە سەر ئەم کەیسە دەکەن. مامۆستایانی وەک؛ موسا ئه‌نتر لە باکوور و شهید فەرزاد كەمانگەر لەرۆژهڵاتی وڵات و هەڵسەوکەوت لەگەڵ ئەوان، تا ئێستاش لە یادگەی گەلدا دەژین. بۆ نموونە زۆربەی مامۆستاکانی پۆلە سەرەتاکانی مەکتەب ژنن تا لای منداڵانی کورد دایکیان وەبیر بێنن، بەڵام دایکێک وا کەسایەتیەکی نۆێ ئەدا بە دەوڵه‌ت. کەسایه‌تی بە گوێرەی ویست و داخوازی دەوڵەت شکڵ دەگرێت. بۆیە ئەو جۆرە کەسایەتیانە لەبەرامبەر کۆمەڵگاکەیان خاوەن وجدان و بەرپرسیاری نیین. بە واتایەکی دیکە ربۆتن. بۆیە پێویستە کەسایەتی کوردان جارێکیتر لە دایک ببنەوە و بە بگەڕنەوە سەر رەگ و بنەچەی خۆیان. دابڕان لە ڕیشەو بنەچەی رووباری سەرەکی، وشک بوون و تێکشکاندنی لێدەکەوێتەوە. بۆ پێش گرتن لەشکستێکی تری کۆمەڵگای کوردان، خۆ بەهێز کردن دەبێ ئەساس بگیردرێت. ئێستا رژێمە داگیرکەرەکان خۆتواندنەوە واتا ئوتوئاسمیلاسیۆن دەدەنە پێش. بۆ نموونە داگیرکەر پێشکەوتووە، دەبێ لاسایی عەقلێتی بکرێتەوە. زۆر کورد هەن لە تورک، عەرەب، فارس و ئینگلیسی باش تر قسە دەکه‌ن و لاساییان دەکه‌ن.

 تەنها کوردی قسە کردن و جلی کوردی لە بەر کردن راست نییە. زۆر کەس لەو پەڕی بێ حه‌یایی بەم جۆرە خیانەتی شاراوە دەکەن. لەم بوارەدا نەتەوە پەرەستی پێویست ناکات. ڕاستیەک هەیە کەسایەتی کوردان ئەوەندە لەم  گەردوونە، ئەوندەش لە رۆژهەڵات ناوینە و ئەوەندەش کوردستانیە. دەبینین بەبۆنەی ئەم لۆژیکە لە باشووری وڵات زمانی سەردەست سۆرانییە کە سەرجەم زاراوەکانی کوردی وەک فەیلی، هەورامی، به‌هدینی تەنانەت سۆرانی رەسەنی ناو گەلی باشوور خستووەتە مەترسیەوە. لە باکووری وڵات لەبەردەرئەنجامی تێکوشانی پەکەکە ناتوانن نکۆڵی لەزمان و بوونی کوردان بکەن. لە رۆژهڵاتی وڵات وەک مۆرفین جار جار ڕێ بۆ چالاکی زمانی کوردی دەکەنەوە. ئەویش لە سیاسەتی بە پەموو سەربڕینی ڕژیم داگیری ئێرانە، تا کۆمەڵکا هەست بە لە ناو چۆن خۆی نەکات. بۆچی بە زمانی کوردی دەڵێن زمانی هەرێمی یا خۆد مەحەلی؟ لە تورکیا دەڵێن سەدی نەوەد زمانی کوردان فارسیە. بە راستی سیاسەت هەردوو دەوڵتی فاشیسم ئێران و تورکیە هەمان شتە.

ڕێبەر ئاپۆ دەبێژێ:" کورد بوون تاڵە و هەڵهاتن لێ نامەردیە." بۆیە خزمەت بە زمان دایکی نەک ته‌نیا ئەرکە، بەڵکوو مافی هەر تاکێکی کوردە. کەسێ بەرپرسیاری خۆی پێکنەهێنێت خیانەت بە دایکی خۆی کردووە. لە سیستەمی کونفدرالیسم دمۆکراتیک کە ئه‌مرۆکە لە ڕۆژئاوای وڵات پەیڕەو کراوە، ماڤی سەرجەم زمان، زاراوە و بن زاراوە رەچاو کراوە. پاراستن زمانی خۆیان و پێش خستنی ئەرکی تەواو تاکەکانی کۆمەڵگای رۆژئاوایە بە تایبەت دایکان. هەر وا پێشتر ئاماژەم پێ کرد دایک یەکەمین مامۆستای ژیانە، بۆیە بەرپرسیاری لە سەر شانیانە. تەنها بەرخۆدان راست نیە، تێکۆشان و بە رێخستن کردنی کۆمەڵکا بۆ پارستنی زەروورە. پێشەنگانی کۆمەڵکا ژنان و گەنجانن، بۆیە خاوەندارێتی لە زمانی دایکی ئەرکی سەرشانیانە.