بەداخێكی گەورەوە دوێنێ‌ ئێوارە پێنج شەممە 23ی گۆڵان دایكی شەهیدی لەسێدارە هەڤاڵ فەرهاد وەكیلی؛ دایە شەریفە وەكیلی لەتەمەنی 78 ساڵیدا ماڵئاوایی لەژیان كرد.

بەداخێكی گەورەوە دوێنێ‌ ئێوارە پێنج شەممە 23ی گۆڵان دایكی شەهیدی لەسێدارە هەڤاڵ فەرهاد وەكیلی؛ دایە شەریفە وەكیلی لەتەمەنی 78 ساڵیدا ماڵئاوایی لەژیان كرد. كۆچی دوایی، دایكی شۆڕشگێڕی نیشتمانەكەمان دایە شەریفە لەم دۆخە چارەنووس سازەی گەلەكەمان تێدا تێپەڕ دەبێت، زۆر دڵگران و خەمباری كردین. تایبەت ماڵئاوایی لەژیانی دایە شەریفە لەرۆژی لەدایكبوونی مامۆستای مەزن و شۆڕشگێڕی گەلەكەمان هەڤاڵ فەرهاد وەكیلی ئەوەندەی تر خەمناك و بە ئێشە.

دایە شەریفە هەر چەند سەرجەم تەمەنی خۆی لەناو زۆر و زەحمەتی ژیاندا بردووەتە سەر، وەك دایكێكی نیشتمان پەروەر و دڵسۆزی گەل و نیشتمان هەمیشە خەمخۆر و دڵسۆزی گەل و نیشتمان بووەو تا بێ‌كۆتا پاڵپشتی رۆڵەكانی بۆ پتەو كردن و بەرفراوانی تێكۆشان و گەهێشتن بە لووتكەی ئازادی كردووەو هەمیشە هاندەری رۆڵەو كەسوكارەكانی بووە بۆ ناو ریزەكانی تێكۆشانی ئازادیخوازی گەلی كورد. هەروەها یەكێك لەو دایكە شۆڕشگێڕ و بە جەرگانەی رۆژهەڵاتی كوردستان بووە كە لەدژی داگیركاری رژێمی ئێران سەری دانەنواندووەو بە پشت بەستن بە هێز و ئیرادەی گەوهەری ژنی ئازاد خۆڕاگری بێ‌وێنەی كردووە. دایكێك بووە كە سەرەڕای دووری رۆڵەكانی لەزێدی باب و باپیرانیان و لەسێدارەدانی مامۆستای مەزن شەهید فەرهاد هەمیشە ورەو مۆڕاڵی بەدەوروبەر و هاوسەنگەرانی شەهید فەرهاد بەخشیوە و لەپێناو خزمەت كردن بە گەل و نیشتمان درێغی نەكردووە.

وەك كۆمەڵگای دیمۆكراتیكی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان (كۆدار) لەمەڕ كۆچی دوایی دایە شەریفە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان و سەرجەم گەلی نیشتمان پەروەری كورد و گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهید فەرهاد وەكیلی دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمیان دەزانین و هیوای سەبووری بۆ كەسوكاری دەخوازین.

كۆمەڵگای دیمۆكراتیكی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان (كۆدار)

2452019