لە ١٨ی گوڵانی ٢٠٠٦ی زاینی شەهید هێرش کارزان (جمشید مەلەک بەیگی)، وەک یەکەم شەهیدی کۆمەڵگەی جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان - کەجەرە پەیوەستی کاروانی شەهیدان بووە و یادی هەمیشە لە یادگەی گەلەکەمان زیندووە

گوڵان، مانگی شەهیدانە، مانگی خۆڕاگری و بەرخۆدان لەبەرانبەر داگیرکەرییە. شەهیدان، ئەو مرۆڤە پاک و بێگەردانەن کە جوانترین هیمای مرۆڤایەتین. هێمای پاکی و ئەخلاق و دروستی مرۆڤایەتین .هەر چرکەیەک لە ژیانیان لەپێناوی حەقیقەت و ڕاستی تەرخان کردووە، هیچ جۆرە زوڵم و ناپاکی داگیرکەرانیان، بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی شیاو و قەبووڵ نەکردووە. تاکە ئامانجیان بونیادنانی ژیانی ئازاد و بە کەرامەت بووە.

لە ١٨ی  گوڵانی ٢٠٠٦ی زاینی شەهید هێرش کارزان (جمشید مەلەک بەیگی)، وەک یەکەم شەهیدی کۆمەڵگەی جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان - کەجەرە پەیوەستی کاروانی شەهیدان بووە و یادی هەمیشە لە یادگەی گەلەکەمان زیندووە.

شەهید هێرش یەک لەو گەنجە تێکۆشەرانەی نیشتمان بووە کە هەر لەتەمەنی لاوێتیدا هەستی بە قەیرانی دەوڵەت و دەسەڵات لەناو کۆمەڵگادا کرد و بە رۆحی بەرپرسیارانەوە هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناو کۆمەڵگای داوە. رژێمی داگیرکەری ئێران بە قووڵ کردنی قەیران هەر چەند هەوڵیان دا کە ڕۆحی هێرش نوقمی زەلکاوی قەیران بکەن، بەڵام لەپەراوی ئەو قەیرانانەدا شەهید هێرش کارزان لێگەڕینی وردی هەبوو بە دوای دۆزینەوەی وڵامی ئەو پرسیار و ناکۆکیانەی کە لە مێشکی دا درووست بوو. جوانترین وڵامی شۆڕشگێڕانەی ئەوە بوو کە سەکۆی قارەمانی لەگۆڕەپانی وەرزشدا بۆ گەلەکەی فەتح بکات. بە هەڵکشانی بە سەر قاندرمەی سەرکەوتن، زیاتر هەستی بە ئازار و ئەلەمی گەلەکەی دەکرد. خاوەن کەسایەتیەک بوو کە هەرگیز بە دوای ناو دەرکردن و قارەمانی سەکۆی دەسەڵات نەبوو. شەهید هێرش ئەو لاوە کوردە بوو کە لەیادگەی گەل و هەڤاڵانی ئەوەی نەخشاندبوو کە هەمیشە قارەمانی داستانی نەبەزانەی گەلەکەیەتی. کەسایەتییەکی کۆڵنەدەر و خاوەن رەنج و فیداکاری گەلەکەی بوو.

شەهید هێرش هەمیشە شەیدای لێگەڕین بە دوای ئازادییەوە بوو و تەڤگەری ئاپۆیی بە تاکە وێستگەی تێکۆشانی لەقەڵەم دا کە دەتوانێت سەرجەم ویست و داخوازی شۆڕشگێڕانەی تێدا بێنێتە دی.

شەهید هێرش وەک جوانێکی پێشەنگ، ڕۆح سووک و خاوەن ئیرادە و بە خرۆش، لەناو تێکۆشانی ئاپۆیی دا شوێنپەنجەی بەرچاوە. لەقۆناخێکی زۆر کورتدا توانی وەک گەنجێک ئەرکی پێشەنگایەتی لەپێناو بەدیهێنانی ئازادی بە ئەستۆ بگرێت.

لەپێناو ناساندنی تەڤگەری ئازادی بە جەوانانی کورد و رێکخستن کردنیان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ١٨ی گوڵانی ٢٠٠٦ لە شاری بانە پەیوەستی کاروانی شەهیدان بوو.  لەساڵڕۆژی شەهیدبوونی هەڤاڵ هێرشدا، یادی سەرجەم شەهیدانی مانگی گوڵانی و ڕێگای ئازادی بەرز رادەگرین. هاوکات بەڵێن و پەیمانمان بۆ درێژەپێدەری رێگای شەهیدان دووپات دەکەینەوە و داوا لە جەوانانی ئازادیخواز و تێکۆشەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە تێکۆشانیان لەدژی رژێمی داگیرکەری ئێران بەهێزتر و گوڕتر بکەن و بە بەشدارییان بۆ ناو ریزەکانی گەریلا خاوەندارێتی لەرێگای شەهیدان بکەن.

کۆمەڵگای گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان - کەجەڕە

١٧/٥/٢٠٢٠