بۆ خوێندنەوەیەکی جیاواز لەوەی کە ڕۆژانە بەدی دەکرێت پێویسته هۆشیاری خۆمان زیاتر کەین. بەرهەمی ئەم هەموو هاتوچۆ و ترافیکی دیپلۆماتیکە کە ڕۆژانە دەیبینین چیە؟ چۆن ئەودیوی دەرگا داخراوەکانی دیپلۆماسی سەیر بکەین؟ ئەوەی دەردەکەوێتە سەر میدیاکان بەرهەمی لەمێژینەی چاوپێکەوتنی دیار و نادیاری ئەو لەشکەرانەیە کە جلی دیپلۆماتیان لەبەر کردووە. ئەوەی کە وەک مەترسی ئاسایشی ئامریکا باسی لێ دەکرێت نە بە فرۆشتنی چەند سەد ملیار دۆلاری چەک بە وڵاتانی کەنداو چارەسەر دەبێت و نە بە دەست بەسەرداگرتنی چاڵە نەوتەکان و سەروەت و سامانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
گەلی کورد ساڵانێکی دوور و درێژە لەژێر زوڵم و زۆرداری سیستەمی دەسەڵاتداری فارس، تورک و عەرەب دەچەوسێتەوە. کوردستان ٩٧ ساڵ پێش ئێستا لە پەیمانی لۆزان لە نێوان ٤ وڵاتی ئێران، تورکیا، سوریا و ئێراق دابەش بوو، لەو کاتەوە تا ئێستا تێکۆشانی گەلی کورد بۆ بەدەست هێنانی مافە ڕەواکانی ڕۆژبەڕۆژ گوڕتر بووە