لێدوانی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی کۆدار بە بۆنەی شەهید بوونی هەڤاڵ سیروان ئاریۆ لەیلاخ و هەڤاڵ کۆسار کوردستان

کوردستان ئەمرۆ لە رەوشێکدا بەسەر دەبا کە رۆژانە رۆڵەکانی بۆ سەرکەوتن و ئازادی گیان دەدەن. ئەمە نرخێکی پیرۆزە کە وڵاتێک وەها گەلێکی هەیە و بۆ شەرافەت و ئازادی بەم جۆرە تێکوشان دەکەن. بیر و بۆچوونی ئاپۆیی و ئازادیخوازانەی گەلی کورد وای کردووە کە رۆڵەکانی کورد سنوورنەناسانە لە هەر شوێنێک لەم وڵاتە پێویستە بکات بە قارەمانێتیەکی زۆر گەورەوە حیماسە دەخوڵوقێنن. میژووی کوردستان ئەمرۆ خەریکی تۆمار کردنی ئەفسانەگەلێکی زۆر بە نرخە. شەهیدانی رێگای ئازادی، ئەستێرەکانی ئاسمانی گەشی شۆڕشن و ئەوانن کە بە قارەمانێتی خۆیان دەرفەتی ژیانێکی بە ڕوومەت و ئازاد بۆ ئێمە دەرەخسێنن.

بێگومان پێشکوتن و سەرکەوتنەکانی گەلی کورد و پێگەیەکی کە ئەمڕۆ کورد هەیەتی، دەسکەوت و ئەنجامی ئەو شەهیدانەیە کە بە خوێنی خۆیان پرتووکی داهاتوو دەنووسن. خەباتی فکری و ئایدیالۆژیک یەکێک لە سەرەکی ترین و گرینگترین بەشەکانە کە شۆڕشی ئازادیخوازی گەلی کورد ئەمڕۆ پێشەنگایەتی بۆ دەکات. بێگومان لەناو تەڤگەری ئاپۆییدا فکر و فەلسەفە ئاوێتەی شۆڕش و شەڕ دەکرێ و شۆڕشێکی هونەرمەندانە دەئافرێندرێت و ملیتانی ئاپۆیی بە ڕوحێکی فداییەوە بۆ گەیشتن بە ئازادی و حەقیقەت تێدەکۆشێت.

هەڤاڵ سیروان ئاریۆ لەیلاخ یەکێک لە پێشەنگانی خەباتی شۆڕشگێرانەی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە بۆ تۆڵەی خوێنی گەلەکەمان لە باکوری کوردستان شەهید بوو. هەڤاڵ سیروان ماوەیەکی زۆر لە خەباتی راگەیاندن و چاپەمەنی پژاک رۆڵی هەبوو و زۆر بەرهەمی بەنرخی بۆ پەرەپێدانی فکری ئازاد و حەقیقەتخواز تۆمار کرد و رۆشەنبیرێک بوو کە تێکۆشانی خۆی لە هەموو بوارەکاندا گەیاندە ئاستی لووتکە. هەڤاڵ سیروان بە کەسایەتی خۆی سەلماندی کە ئازادی و راستی لە پێناو شۆڕشی زەهنیەتیەوە وەدی دێت، بۆیە هەر کات هەوڵدانی بۆ روونکردنەوی گەلەکەی دەدا و بە سەدان نووسینی هەیە کە بەردەوام رێنیشاندەرن بۆ پێشکەوتن. هەڤاڵ سیروان بە یەک بوون لە کردار و وتاردا سەلماندی کە شۆڕش و شۆڕشگێر بوون کردەوەیە و ئەو ووتە بە نرخەی رێبەر ئاپۆ کە دەڵێ: ''فکر، زکر، عەمەڵ دەبێ یەک بن'' هێنایە دی و کەسایەتیەک بوو کە هەرکات وتار و کردەوەی یەکێک بوون.

هەڤاڵ کۆسار کوردستانیش کە شەنگال بە قارەمانێتیەوە چووە ناو کاروانی شەهیدانەوە، یەکێک لە رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە خاوەن رۆڵێکی بەرچاو بوو لە تێکۆشانی فکریدا. هەڤاڵ کۆسار کە بۆ ماوەی چەند ساڵ لە خەباتی کۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان- کە.جە.رە دا جێی دەگرت لە بەشی راگەیاندن و چاپەمەنیدا خاوەن رۆڵێکی کاریگەر بوو. هەڤاڵ کۆسار هەرکات تێکۆشانی ئەوە بوو کە بیرەوەری شەهیدان بە باشترین شێوە پێک بێت. هەڤاڵ کۆسار لەدوای گوڕبوونی شەر لە رۆژئاوا و باشوری کوردستان بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعشی خوێنمژ چووە ناو هیزەکانی پاراستنی گەل و لە شەنگال بە قارەمانێتیەکی گەورەوە شەهید بوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمنی کۆدار بە بەرز راگرتنی یادی هەر دوو هەڤاڵی شەهید، هەڤاڵ سیروان ئاریۆ لەیلاخ و هەڤاڵ کۆسار کوردستان و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی، بەڵێنی بەردەوامی و سەرخستنی رێگایان دەدات. بێگومان راگەیاندنی ئازاد و دیموکراتیک بە تێکۆشانی ئەو شەهیدانە بونیاد نراوە و بە بەردەوامی رێگای شەهیدان، ئازادی بۆ گەلەکەمان وەدی دێنین. وەک ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی کۆدار بە هەموو شەهیدانمان بەڵێن دەدەین کە رێگای پیرۆزیان قەت ون ناکەین و بە بنەما وەرگرتنی هێڵی ئازادیخوازانەی ئەوان، راستی و حەقیقەت بۆ گەلەکەمان خەڵات دەکەین.

 

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی کۆدار

22/11/2016