دۆینێ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی رێبه‌ندان زیلان تانیا و فواد بێریتان هاوسه‌رۆكانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆدار هاوڕێ له‌گه‌ڵ زۆزان گابار ئه‌ندامی كومیته‌ی چاند و هونه‌ری كۆدار، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان نه‌جمه‌دین غوڵامی و ناسر ره‌زازی كۆبوونه‌وه‌ و له‌سه‌ر گرینگی رۆڵی هونه‌رمه‌ندان له‌ شۆڕشی ئازادیخوازی كوردستان باس و گفتوگۆیان كرد.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٤ی رێبه‌ندان (١٢ی فێوریه‌) شاندێكی سێ كه‌سی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كۆدار به‌ سه‌رپه‌رشتی هاوسه‌رۆكانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆدار له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان نه‌جمه‌دین غوڵامی و ناسر ره‌زازی دیداریان كرد.

دۆینێ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی رێبه‌ندان زیلان تانیا و فواد بێریتان هاوسه‌رۆكانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆدار هاوڕێ له‌گه‌ڵ زۆزان گابار ئه‌ندامی كومیته‌ی چاند و هونه‌ری كۆدار، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان نه‌جمه‌دین غوڵامی و ناسر ره‌زازی كۆبوونه‌وه‌ و له‌سه‌ر گرینگی رۆڵی هونه‌رمه‌ندان له‌ شۆڕشی ئازادیخوازی كوردستان باس و گفتوگۆیان كرد.

له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا گرینگی رۆڵ و پێگه‌ی رێبه‌ری گه‌لی كورد، رێبه‌ر ئاپۆ خرایه‌‌ به‌رباس و رۆڵی هونه‌رمه‌ندان و رۆشه‌نبیرانی كۆمه‌ڵگا له‌ خاوه‌نداری كردن له‌ رێبه‌ر ئاپۆ گرینگ نرخێندرا. له‌ درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا تیشك خرایه‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه‌ پشتیوانی  و  تێكۆشان بۆ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ له‌م قۆناغه‌ی كه كوردستان تێپه‌ری ده‌كا، گرینگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ و له‌ناویشیدا هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی كورد ده‌توانن رۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بێت و ده‌توانن بۆ پێكهێنانی ئه‌م ئه‌ركه‌ ئه‌خلاقی و مرۆڤ دۆستانه‌یه‌ پێشه‌نگایه‌تی بكه‌ن.‌

هه‌روه‌ها جه‌ختی كرایه‌ سه‌ر كێشه‌ی په‌رته‌وازه‌ بوون و دوور بوونی ته‌ڤگه‌ره‌ گۆڕانخواز و دیموكراسیخوازه‌كان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی كۆمه‌ڵگا كه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری لاوازبوونی ئیراده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كوردستان. بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ مێكانیزم‌گه‌لێكی هاوبه‌ش هه‌یه‌ بۆ خه‌بات و تێكۆشان. مێكانیزم‌گه‌لێكی كه‌ بتوانه‌ ته‌واوی هێزی چه‌پ، دیموكراسیخواز، رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی خاوه‌ن بیروڕا له‌ ده‌وری یه‌ك كۆكاته‌وه‌ و ببێته‌ هه‌وێنی وره‌ و هێز بۆ گه‌ل، كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك یه‌كێك له‌و مێكانیزمانه‌ كه‌ ده‌توانێ خه‌ونه‌كانی گه‌لی كورد وه‌دی بهێنێت، باسی له‌سه‌ر كرا.

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌ هه‌م شاندی كۆدار و هه‌میش هه‌ر دوو هونه‌رمه‌ند جه‌ختیان خسته‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ كه‌ ‌  هه‌وڵدان بۆ دروست كردنی به‌ره‌یه‌كی هاوده‌نگ له‌ نێوان هێزه‌ چه‌پ و سۆسیالیزم و گۆڕانخوازه‌كان پێویستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره،‌ و بۆ وه‌دی هاتنی ئه‌مه‌ش رووناكبیران و هونه‌رمه‌ندان خاوه‌ن رۆڵێكی تایبه‌تن و ده‌توانن زۆرترین كاریگه‌ریان له‌ پێكهاتنی وه‌ها به‌ره‌یه‌ك هه‌بێت. هه‌روه‌ها گرینگی مێكانیزمێكی هاوبه‌شی خه‌بات و تێكۆشان خرایه‌ به‌رباس و جه‌خت كرایه‌ سه‌ر په‌ره‌پێدان به‌ هه‌وڵدانه‌كان بۆ دروست كردنی پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌م هێزه‌ دیموكراتیكانه‌ی كۆمه‌ڵگا.