ڕێزان جاوید هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆدار لە وتارێکدا سەبارەت بە پێنجەمین کۆنگرەی پژاک پەیامی خۆی وەهادا:

«سەرەتا پێکهاتنی پێنجەمین کۆنگرەی پژاک لە ڕێبەر ئاپۆ ، هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی و بەتایبەت پارتەکەمان پژاک، و هەموو گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز دەکەم. پێنجەمین کۆنگرەی پژاک لە کەش و هەوایەکی زۆر گەرم و گوڕی ناوخۆی کۆنگرە بەڕێوە چوو و ئەم کۆنگرەیە ئاواتێکی نوێ و پلا‌ننامەیەکی نوێی بە دیاری بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێیە. ئەم کۆنگرەیە بۆ ئازادی هەتاهەتایی گەلی ڕۆژهەلاتی کوردستان و بۆ سەرخستنی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەنگاوێکی نوێ هەڵدێنێتەوە. پژاک لە سایەی شەهیدانی ئەم حەرەکەتە و بە تێکۆشانێکی بێووچان هەتا ئەمڕۆ هات و هیوایەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست کرد. لە کۆنگرە‌دا جارێکی‌تر بە بڕیار بوونی ئەم حەرەکەتە لە بەرچاو بوو و لەکەش‌وهەوای ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران‌‌دا، پێکهاتنی وەها کۆنگرەیەک بۆخۆی سەرکەوتنێکی گەورەیە.

لەم کۆنگرەیە‌دا بە بڕیار بوونی پژاک بۆ هەنگاوێکی گەورە‌تر و بۆ بەرەوپێشبردنی خەبات ووتووێژی لەسەر کرا، کەش‌وهەوای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان نرخاندنێکی بەرفراوانی لەسەر کرا و هەروەها پێداویستیەکانی شۆڕش لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستنیشان کران و کەم‌وکۆڕیەکانی ڕابڕدو نرخاندران، پژاک بۆ بەرەوپێش‌بردنی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆل و پێگەیەکی گەورە‌تری گرتە سەر شانی خۆی و بۆ کار و خەباتێکی بەرفراوان‌تر لە چوارچێوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا پلاننامەیەکی بەرفراوان و پتەوی دانا.»

ڕێزان جاوید راشیگەیاند کە لە کۆنگرەدا بە رێگایەکی دیموکراتیک هاوسەرۆکایەتی و ئەندامانی مەجلیسی نوێ هەڵبژێردران و پیرۆزبایی لە ڕێوەبەرانی نوێی پەژاک کرد و ئاواتە‌خوازی ئەوە بوو کە ئەم ڕێوەبەریانە لە بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی ئەم کۆنگرەیە و ئەرکەکانی شۆڕش رۆلێکی سەرەکی بگێڕن.

لەکۆتایی‌دا جاوید رایگەیاند: «جارێکی‌تر پیرۆزبایی خۆم لە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو بەشداربوانی کۆنگرە دەکەم و دوبارە شەهیدانی تەڤگەری ئازادی خوازی بە پێشەنگایەتی پژاک وەبیر دێنمەوە، ئەم کۆنگرەیە سەلماندنی شەهیدان نەمرتر دەبن و لە ڕێگای شەهیداندا حەرەکەت کردن و تێکۆشان کردن، ڕێگای هەرە ڕاستە و ئەم کۆنگرەیە بە رێبازی پاکی شەهیدانی سەرەتای ئەم خەباتە نەوزاد، ئاکیف، دڵخواز، ئافات، بێریڤان، کەماڵ، ئارگەش و مانی پێکهاتووە و تێکۆشانی ئەم شەهیدانە پێوانەی بەرزی کادر بوون لە ناو خەباتی ڕۆژهەڵات‌دا بەرزتر دەکاتەوە. هیوادارم کە هەمومان بتوانین شایانی ئەرکەکانی ئەم قۆناغە بین.»